سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات

11:37 - 2025-06-26
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارین، ساڵی نوێ ببێتە مایەی ئارامی و سەقامگیری زیاتر لە وڵاتەکەمان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

لەم رۆژە پیرۆزەدا دووپات لە پابەندبوونمان بە بەها باڵا و پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتە و گەلانی ناوچەکە دەکەینەوە و هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین.


بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان