ستیڤ ویتکۆف: رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران نزیكە

11:37 - 2025-06-26
جیهان
40 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، كاتی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیكبووەتەوە.

ستیڤ ویتكۆف رایگەیاند، هیواخوازە بگەنە رێككەوتنی ئاشتی تەواوەتی لەگەڵ ئێران چونكە تاران ئامادەیە رێككەوتن بكات و  چەندین ساڵی دیكەی پێویستە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمیەكەی.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دانوستانەكان لەگەڵ ئێران دەستپێدەكاتەوە و كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێرانیشی بەدوور نەزانی.

ترەمپ راشیگەیاند، ئەو حەز بە رێككەوتنێكی ئاشتی درێژخایەن دەکات و تارانیش لە ئێستادا زیاتر جەختدەكاتەوە لەسەر بنیاتنانەوەی وڵاتەكەی، نەوەك پەرەپێدان بە چەكی ئەتۆمی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان