ژمارەیەک باندی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کران

01:45 - 2025-06-26
عیراق
29 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق 75 باندی مەترسیداری بازرگانیکردنی بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە.

عەقید عەباس، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئامارەکانی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردنی بە مرۆڤ لە عیراق راگەیاند، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا توانیویانە 62 باندی دەستدرێژی سێکسی و بەندی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە هەڵبوەشێنێتەوە و تۆمەتبارانیش دەستگیر بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وتیشی، توانیویانە 15 باندی دیکەی کاری زۆرەملێ و 4 باندی فرۆشتنی منداڵان و 6 باندی دیکەی سواڵکردن دەستگیر بکەن، لەگەڵ دەستگیرکردنی 82 تۆمەتباری جادووکردن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان