لە رێوڕەسمێكدا دیوانی شیعری (نۆبەرەی هیوا)ی شاعیر پەروین مامە ناساندنی بۆ دەكرێت.
رێكخراوی شنەی خاك بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری رۆشنبیریی سەرا رێوڕەسمی ناساندنی دیوانی شیعری (نۆبەرەی هیوا) شاعیر پەروین مامە رێكدەخات، د. فاروق قەرەداغی خوێندنەوە بۆ دیوانەكە دەكات.
رێوڕەسمەكە سەعات 3:30ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (2/7/2025) لە سەنتەری رۆشنبیری سەرا بەڕێوەدەچێت.