وەفدێكی باڵای سەربازیی هێزەكانی ئەڵمانیا بە سەركردایەتیی كۆڵۆنێل پیتەر كوپەر فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كرد و لەلایەن باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتەوە پێشوازیكران.
دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا، لە دەفتەری یادەوەرییەكاندا بەشكۆوە رۆڵی گەورەی سەرۆك مام جەلال-یان بەرزنرخاند لە بنیاتنانەوەی عیراقی نوێدا و بەگرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی پتەوی ئەڵمانیا و گەلی كورد كرد.
لەبەرامبەردا ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، سوپاسی وەفاداریی دەوڵەت و گەلی ئەڵمانیایان كرد و پێزانینیان دەربڕی بۆ قوربانییەكانیان لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆردا و هاوكارییەكانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.