پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگای كەركوك بەردەوامە و سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵیش لە ئەنجومەنی پارێزگا، رایدەگەیەنێت: تادوێنێ نزیكە 425 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
ئەندازیار عەبدوڵڵا میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرسێ سایلۆكەی كەركوك بەردەوامە و لیژنەی لاوەكیی دروێنە و بەبازاڕكردنی گەنمیش بەبەردەوامی چاودێریی پرۆسەكە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد كە تا دوێنێ نزیكەی 425 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و تا یەك جووتیاریش مابێت پرۆسەی وەرگرتن بەردەوام دەبێت.
كەركوك، هێمن ئەحمەد