دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەڵامە ئەرێنییەکەی حەماسی بۆ پێشنیازی ئاگربەست بە "کارێکی باش" وەسفکرد و رایگەیاند، رەنگە لە ماوەی هەفتەیەکدا بگەنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.
بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی بۆ گفتوگۆی دەستبەجێ نیشانداوە، بەڵام داوای گرەنتی بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی شەڕ دەکات.
لە بەرامبەردا، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختدەکاتەوە، کە پێویستە چەک لە دەستی حەماسدا نەمێنێت. بەهۆی شەڕەکەوە زیاتر لە 57 هەزار فەڵەستینی و 1,200 ئیسرائیلی کوژراون.