كێشەی 830 جووتیاری سنووری ناحیەی شێخ تەویل و پێباز چارەسەركرا، كە بەهۆی هەڵەی كۆمپیوتەرییەوە بۆیان دروستكرابوو، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، رایدەگەیەنێت: ئەو جووتیارانە دەتوانن گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی گەرمیان بكەن.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: نزیكەی 830 جووتیاری سنووری ناحیەی شێخ تەویل و پێباز، بەهۆی هەڵەی كۆمپیوتەرییەوە، بۆ هەر یەكێكیان تەنها یەك تۆن گەنمیان بۆ نووسرابوو لێیان وەربگیرێت، ئەوەش كێشەی بۆ جووتیارانی سنوورەكە دروستكردبوو و گەنمەكانیان لە سایلۆ لێوەرنەدەگیرا.
راشیگەیاند: بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو جووتیارانە، لەڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمەوە نووسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانیی عیراق كرد و كێشەكە كۆتاییهات.
گەرمیان، حسێن عەزیز