سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی ئەمڕۆی عیراق وا دەخوازێت هەموان یەکدەنگ بین

07:16 - 2022-08-17
عیراق
832 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە بەغدا كۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ دروستبوونی كۆدەنگیی نیشتمانی تاوتوێكران و جەخت لە سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە تاوەكو عیراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە دەربازبكرێت.

هەر لە دیدارەكەدا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ئەمڕۆ كرا بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە جیاوازەكان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەكی گونجاو و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا، داواشكرا هەنگاوەكانی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام و خێراتر بكرێت و هەوڵەكان لە خزمەت ئامانجە باڵاكاندا بێت.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دیدارەكەدا پەرۆشیی یەكێتی بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی نیشتمانی دووپاتكردەوە و رایگەیاند: دۆخی ئەمڕۆی وڵات وا دەخوازێت كە هەموومان لەپێناوی سەقامگیری و حوكمڕانییەكی باشتر یەكدەنگ بین و ئامانجمان بەدیهێنانی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت بۆ هاووڵاتیان.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان