ئەو گەریلایانەی چەكەكانیان لەناوبرد، راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

02:10 - 2025-07-11
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

ئەو گەریلایانەی پە.كە.كە كە چەكەكانیان لەناوبرد، بە ناوی گرووپی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتییەوە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و دەڵێن، وەكو وەڵامێك بۆ بانگەوازەكەی ئۆ.جەلان چەكەكانیان لەناوبرد.
ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی رەسمیدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سلێمانی بەشێک لە گەریلاکانی پە.کە.کە چەکەکانیان لەناوبرد و ئاماژە بەوەدەکەن، هاوڕان لەگەڵ بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆ.جەلان ، لەبارەی بڕوابوون بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و هێزی سیاسی نەوەک چەک.
دەشڵێن، وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازی ئۆجەلان چەکەکانیان لەناوبردووە و هیواش دەخوازن، "ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەل، بۆ گەلانی توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم مرۆڤایەتی".

بابەتە پەیوەندیدارەکان