نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیارەکەی پە.کە.کە دەکات

01:30 - 2025-07-12
جیهان
48 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پرۆسەی چەکدانانی ژمارەیەک ئەندامی پە.کە.کە دەکات و هیوا دەخوازێت هەنگاوی دیکەی بەدواوە بێت بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە جێبەجێکردنی هەنگاوی یەکەمی رێککەوتنەکە دەکەن. 

ناوبراو ئامادەیی رێکخراوەکەیانی بۆ هەر هاوکارییەک لەو بارەیەوە دەربڕی، ئەگەر داوایان لێبکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان