شەهید محەمەد حەیات

10:54 - 2025-07-14
ڕاپۆرت
37 جار خوێندراوەتەوە

شەهیدی نەمر، محەمەد كەریم ساڵح ناسراو بە محەمەد حەیات، لە دایكبووی ساڵی 1970ی بنەماڵەیەكی شۆڕشگێڕ و كوردپەروەری گوندی (زێڕینجۆ)ی ناحیەی عەربەتە، ساڵی1986 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، چالاكانە  ئەركەكانی رێكخستنی رایی كردووە.
ساڵی 1991بووە بە پێشمەرگە و بەشداریی راپەڕینی كردووە.
ساڵی 1999 لەبەر لێهاتوویی كراوە بە فەرماندەی  تیپ لە فەرماندەیی شەشی شارەزوور، چاونەترس و قارەمان بووە و بەشداریی لە چەندین شەڕ و نەبەردیدا كردووە، بەتایبەت شەڕەكانی دژی تیرۆریستانی بەناو (جوندولئیسلام)، دووجاریش برینداركراوە لە ساڵانی 1991 و 1996دا.
بەداخەوە، رۆژی 13/12/ 2000 لە نەبەردییەكدا، لە بناری قەندیل شەهیدكرا و گەیشتە كاروانی سەروەران.
محەمەد عەبدولڕەحمان

بابەتە پەیوەندیدارەکان