دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: هەوڵەكانمان چڕتركردووەتەوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا

11:56 - 2025-07-14
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رایدەگەیەنێت: هەوڵەكانمان چڕتركردووەتەوە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە سیاسییەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك، لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە: هەوڵەكانمان چڕتركردووەتەوە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە سیاسییەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا، ئاماژەی بەوەشكردووە كە مووچە كراوەتە كارتێكی سیاسی و دژی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنرێت، بەوەش گوزەرانی هاووڵاتیان خراپە و دەبێت پرسی مووچە چارەسەربكرێت.
لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان دەڵێت: لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرد، ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەربكرێن، ناكرێت چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەم دۆخە نەخوازراوەدا بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان