بەڕێوەبەری نوێی كشتوكاڵی دەربەندیخان دەستبەكاربوو

11:59 - 2025-07-14
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە
عیرفان ئەحمەد

دوێنێ لەرێوڕەسمێكدا، بەڕێوەبــــــــەری نـــــوێی كشتوكاڵی دەربەندیخان دەستبەكاربوو.
ئەمجەد ئەسعەد بەڕێوەبەری پێشووی كشتوكاڵی دەربەندیخان، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: لە بارودۆخێكی سەختی دارایی و ئیداریدا توانیومانە ئەركی سەرشانمان جێبەجێبكەین، هیوادارین بەڕێوەبەری نوێ خزمەتی زیاتری سنوورەكە بكات.
عیرفان ئەحمەد بەڕێوەبەری نوێی كشتوكاڵی دەربەندیخان، كە خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەرە لە كشتوكاڵدا، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: چەندین پرۆژە و پلانم هەیە لە گرنگترینیان دروستكردنی سایلۆی گەنمە بۆ جووتیاران، بە هاوكاریی هەمووان جێبەجێیان دەكەین.

شارەزوور، محەمەد عەبدولڕەحمان

بابەتە پەیوەندیدارەکان