4-7
له بواری ده‌وڵه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردندا، یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی كاری سیاسیی مۆدێرن، بریتییه له خستنه‌گه‌ڕی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و سوودوه‌رگرتن له هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانییه باڵاكان. ئه‌گه‌ر وڵات، له جێی په‌ره‌پێدانی سێكته‌ره جیاجیاكانی خۆی له رێی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی و دۆستایه‌تییانه‌وه، له هه‌لومه‌رجی قه‌یراندا ژیا، ئه‌وا په‌نابردن بۆ ئه‌م كاره، وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركه‌كان و هه‌ندێکجاریش وه‌ك جۆرێك له كارتی گوشار دروستكردن، ده‌بێته پێویستی.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌وه، كه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمه‌وه، زیاتر له دوو مانگه به‌رده‌وامه، سیاسه‌تی روونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتیبووه له هێشتنه‌وه‌ی بژارده‌ی گفتوگۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق وه‌ك سه‌ره‌كیترین بژارده. له‌و رووه‌وه، زۆرجار له زمانی لێپرسراوانی باڵای خۆی، یان راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه، میكانیزمی سه‌رخستنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه پێش هه‌ر شتێك به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا و جڵه‌وكردنی هه‌ر ناكۆكییه‌ك كه ببێته هۆی زیانگەیاندن به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان بێت.
میكانیزمی تر لای یه‌كێتی، له دوو سێ ساڵی رابردوودا، كه كێشه‌ی مووچه‌ی تێدا زه‌قبۆته‌وه، بێده‌نگ نەبوون بووە لە ئاست ناڕه‌زایی و هەر تووڕه‌ییه‌كی شه‌قامی كوردی، لەم بورەدا زۆر بە جددی هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی داوە، له‌ولاشه‌وه نوێنه‌رانی یه‌كێتی له حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی جێگری سه‌رۆك وەزیران و تیمه‌كه‌ی، بۆ هه‌ر ئه‌ركێكی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدادا راسپێردرابێتن، به په‌رۆشی و پشوودرێژییه‌وه هه‌ڵیان سوڕاندووه، هاوكات چه‌ند به‌ده‌م داواكارییه‌كانی حكومه‌تی سودانییه‌وه چووبێتن له‌پێناوی مافی ره‌وای هاووڵاتیاندا، ئه‌وه‌نده‌ش په‌رۆشی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بوون بۆئه‌وه‌ی مه‌رامی سیاسی له په‌نای گه‌مه‌ی دانوستاندندا جێبه‌جێ نه‌كرێت.
جگه له‌و رێكار و میكانیزمانه، یه‌كێتی باوه‌ڕی به سوودوه‌رگرتنیشه له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانێتی و دۆستایه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه و هێزه نیشتمانی و عیراقییه‌كانیشدا. بەو مەبەستەش له رابردوودا سه‌رۆكی یه‌كێتی، له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و ژیانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا، زۆر هه‌نگاوی دیپلۆماسیی ناوه، له هەموو دەرگاکانی داوە، نوێنه‌ر و باڵیۆز و كونسوڵگه‌ریی وڵاتانی بینیوه، جا چ به پێشوازی یان سه‌ردانكردنیان، هیچ جارێكیش نه‌بووه راشكاوانه داوای هاوكارییان لێ نه‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و به‌تایبه‌تیش پرسی مووچه.
ئێستاش كه قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزی ئه‌و كێشانه له‌ئارادایه و دوو مانگ زیاتره مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له مافی ره‌وای خۆیان بێبه‌شكراون، رێگه‌چاره‌یه‌كی تر لای یه‌كێتی بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه، سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی و دۆستایه‌تییه‌كانه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و ناو‌خۆدا.
له‌م باره‌یه‌وه، ئەگەرچی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێغیی نەکردووە و ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام هاوكات پێیوایه كه قۆناغی گرژیی ئێستا و خراپیی دۆخی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نوێیان له‌م ئه‌ركه‌دا دەوێت.
حكومه‌تی هه‌رێم، هێزه سیاسییه‌كان، به هاوبه‌شی بێت، یان جیاجیا، له‌سه‌ریانه بچنه‌وه سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه سیاسی و نیشتمانییه. به وه‌فد رووبكه‌نه پایته‌خته جیاوازه‌كان و وڵاتانی كاریگه‌ر، هاوكات سه‌ردانكردنی هێزه عیراقییه‌كان و باڵیۆزخانه و كونسوڵگه‌رییه‌كان تا له زیاتر له ئاستێكدا گوشار هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، كاتیی بێت یان جێگیر، رێككه‌وتنێكیان له‌نێواندا بكرێت و مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6 خه‌رج بكرێن. ده‌رگای گفتوگۆ و دانوستاندنیش هه‌ر به كراوه‌یی بهێڵرێته‌وه بۆ به‌دواداچوونی خاڵه‌كانی رێككه‌وتن و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دووبارە نەبنەوە.