دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، تەئكیددەكاتەوە كە پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن.
دوێنێ، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، لەگەڵ ئاندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە و گفتوگۆیان كرد لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە و دۆخی گشتیی وڵات و هەرێمی كوردستان و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و جەختیانكردەوە كە بەبێ سەقامگیریی ئابووری، ناتوانرێت سەقامگیریی سیاسی بەدەستبهێنرێت.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، جەختیكردەوە: پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن و هەوڵەكانیشمان بۆ چارەسەری گرفتی مووچە لەپێشینەی هەموو كارەكانماندایە. دووپاتیكردەوە تاكە رێگە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، گفتوگۆ و رێككەوتنە.