مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لە سلێمانی سەردانی فەرماندە و تێكۆشەری گەلی كورد و یەكێتی و دۆستی دێرین و نزیكی سەرۆك مام جەلال، عەلی محەمەد قادر ناسراو بە (عەلی بچكۆل)یان كرد.
مەكتەبی سكرتاریەت، لەپای قارەمانێتی و كۆڵنەدانی و رۆڵی لە شۆڕشی نوێدا، وەك یەكێك لە فەرماندە ئازا و دلێرەكانی خەباتی چەكداری، چەپكەگوڵی رێز و وەفای سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشی هەڤاڵ عەلی بچكۆل كرد.