فلاشی ئابووری

ئەمریكا تاریفەی گومرگی دەخاتە سەر تەماتەی مەكسیكی

11:10 - 2025-07-16
ئابووری
23 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا رایگەیاند: وڵاتەكەی بڕیاریداوە لە رێككەوتنی 2019 لەگەڵ مەكسیكدا بكشێتەوە و بە رێژەی %17 تاریفەی گومرگی بخاتە سەر تەماتەی مەكسیكی.
مەكسیك ساڵانە بایی سێ ملیار دۆلار تەماتە هەناردە دەكات بۆ ئەمریكا و بازاڕی ئەو وڵاتەی سەرڕێژ كردووە، ئێستاش كە واشنتۆن لە رێككەوتنەكە كشاوەتەوە، دەیەوێت لە رێگەی سەپاندنی باجەوە دەرفەت بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بڕەخسێنێت، تا توانای ركابەریی تەماتەی مەكسیكی هەبێت.
ئەلشەرق ئەلئەوسەت

بابەتە پەیوەندیدارەکان