سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: رێكەوتنی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی دانەویڵە بێ وێنە بووە و گەشەسەندنی ئەرێنی لە سێكتەری خۆراكدا بەدیهێناوە و تا ئێستاش 21 كەشتیی دانەوێڵە بەندەركانی ئۆكرانیای بەجێهێشتووە.
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، راشیگەیاندووە: گواستنەوەی بڕێكی زۆری خواردەمەنی لە ئۆكرانیا و روسیاوە، زۆر گرنگە و دڵخۆشم بەوەی یەكەم كەشتیی دانەوێڵەی ئۆكرانیا كە گەنمی هەڵگرتووە لە رێگەدایە بۆ كیشوەری ئەفریقا، كە ئێستا دووچاری توندترین قەیرانی خۆراك و وشكەساڵی بۆتەوە.