بورهان ئەمین
سه‌وزایی و دار و درەخت یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکی ئه‌ڵمانیا پێکده‌هێنێت، سه‌رژمێری دانیشتوانی ئه‌و وڵاته 82 ملیۆن که‌س زیاترە و له‌سه‌ر خاکەکەی نزیکه‌ی چوار ملیار دره‌ختی جۆرا و جۆر هه‌یه، له‌و وڵاتە هه‌ر مرۆڤێک زیاتر له 450 دره‌ختی به‌رده‌که‌وێت ئەمە جگە لە پانتایی سەوزایی و گوڵ و باخچە و بێستانەکان.
گەلی ئه‌ڵمان بەگشتی سه‌وزاییان زۆر خۆشده‌وێت کاتێک خانویەک یان باڵه‌خانه‌یه‌ک یان گوندێک و شارێک بنیات ده‌نێن له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌که‌یدا ژماره‌ی دره‌خت و پانتایی سه‌وزاییه‌کەشی دیاری دەکەن، هه‌ر کەسیك بەپێی پلانی نەخشەکە کارنەکات و سەوزایی لا ببات جگه له‌وه‌ی کارەکەی هەڵدەوەشێننەوە بە توندیش بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
یه‌کێک له تاوانه گه‌وره‌کانی ده‌رهه‌ق به سروشت و ژینگه له‌و وڵاته‌دا بڕینه‌وه‌ی دار و دره‌خت و لێکردنه‌وه‌ی گوڵە، ئه‌وان داریان به‌قه‌د خۆیان خۆشده‌وێت و بووەتە کەلتور لەلایان ده‌ڵێن، جگه له‌وه‌ی ژینگه پاک ده‌کاته‌وه زۆر سوودی تریش بەسروشت و ژیان ده‌گه‌یه‌نێت هۆکارێکی باشه بۆ باران بارین و گه‌رمی و تۆز و پیسی لاده‌بات و دیمه‌نێکی جوان ده‌به‌خشێت، سوودی ئابوریشی هه‌یه ژینگه له مه‌ترسی پیسبوون ده‌پارێزێت.
پاراستنی ژینگه بۆ مرۆڤ زۆر گرنگه، چونکه ژاوه‌ژاوی ئۆتۆمبێل و دوکه‌ڵی کارگه و مه‌کینه جۆرا و جۆره‌کانی سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیا ئه‌وه‌نده زۆره ئه‌گه‌ر دار و دره‌خت و سه‌وزایی نه‌بێت هیچ هۆکارێکی تر ده‌ره‌قه‌تی پاککردنه‌وه‌ی ژینگه نایه‌ت، ئه‌ڵمانیا چڕیه‌کی زۆری دانیشتوانی هه‌یه و له شاره گه‌وره‌کاندا بەهۆی زۆریی دانیشتوان گرفتی کەمی یەکەی نیشتەجێبوون دروستبووە به‌وپێیه زۆرترین پیسبوونی ژینگه له ده‌وروبه‌ری شەقامە سەرەکی و خێراکاندا به‌هۆی دوکه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌کانه‌وه پەیدا دەبێت بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستکردنی بیناکان حکومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی به‌خێوکردن و پاراستن و چاو‌دێری دار و درەختەکان ده‌کات، ده‌زگای تایبه‌ت و پسپۆڕی بۆ داناون که به به‌رده‌وامی ئاگایان لێ ده‌بێت و ئه‌و سه‌ره‌وه‌ته گرنگه‌ی وڵات ده‌پارێزن و ساڵانه‌ش ملیاره‌ها یۆرۆی تێدا خه‌رجده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا دوو ئه‌وه‌نده قازانجی مادی و مه‌عنه‌وی لێده‌که‌نه‌وه هه‌ر شار‌و گه‌ڕه‌کێک یان ناوچه‌یه‌ک به‌پێی ماسته‌رپلان دەبێت %30 ی سەوزایی بێت، زۆربەی شارەکانی ئەڵمانیا دوو ئەوەندەی ستاندەرەکەیان تێپەڕاندووە بۆ نموونە هامبۆرگ %71ی سەوزاییە و هەر هاووڵاتیەکی دانیشتووی ئەو هەرێمە 33 مەتر دوجا پانتایی سەوزایی بەردەکەوێت هەروەها دۆتمۆند 33,3 و بەرلینیش 30 مەتر دوجا.
ئه‌ڵمانەکان خه‌ڵک و حکومه‌ته‌که‌ی باخ و بێستان و دار و دره‌خت وه‌ک گه‌وهه‌ر و سیمایه‌کی شارستانی سه‌یرده‌که‌ن، بەبێ مۆڵەت کەس ناتوانێت دەستیان بۆ بەرێت و لەکەداریان بکات، یاسا سزای قورسی بۆ هەموو ئەو کەسانە داناوە کە دار دەبڕنەوە یان گوڵ لێدەکەنەوە، جگە لەوەش ئەوەی مادە و شلەی زیان بەخش بکاتە ژێر ئەو دار و سەوزاییانەوە دیسان سزا دەدرێ و سەلامەتی و بەجوانی مانەوەی ئەو پانتاییانە وەک ژیانی مرۆڤەکان گرنگە، لەوەتەی گۆڕان لە کەش و هەوا پەیدابووە و دونیا گەرمتر بووە خەڵکی زیاتر هەست بە بایەخی ئەو سەوزاییە دەکەن و زیاتر دەیانپارێزن.