رێکخراوی ئۆپێك داوای لە عیراق کردووە و پابه‌ندی دەکات بە بەرزکردنەوەی بڕی هەناردەی رۆژانەی نەوتەکەی بۆ سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل.
لەو رووەوە عه‌لا یاسری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ هەواڵەکەی بۆ ئاژانسەکان پشتڕاستکردۆتەوە و رایگەیاندووە ئەو بڕیاره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌ده‌گی ستراتیژی نه‌وتی خاو دروست ناکات و جەختیشی کردۆتەوە لەوەی وڵاتەکەی پابه‌ند دەبێت به هەموو بڕیاره‌كانی ئۆپێك-ەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی پلانی عیراق خۆی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له ناوخۆدا بۆ مانگی ئه‌یلولی 2022، به چوار ملیۆن و 663 هه‌زار به‌رمیل بۆ هه‌ر رۆژێك خەمڵێنراوە.