هەڵبژاردەی سلێمانی بووە پاڵەوان

09:17 - 2022-03-28
کوردستان
635 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردەی سلێمانی بووە پاڵەوانی باسكەی هەڵبژاردەی لاوانی كچانی عیراق.
رۆژی 25/3 لە سلێمانی بە بەشداریی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆك، دیالە) پاڵەوانێتیی باسكەی هەڵبژاردەی لاوانی كچانی عیراق دەستیپێكرد و ئێوارەی دوێنێ كۆتاییهات، كە هەڵبژاردەی سلێمانی بووە پاڵەوان.
پاڵەوانێتییەكە، كە بە سیستمی خولێكی یەك قۆناغ بەڕێوەچوو، یەكێتیی ناوەندی باسكەی عیراق بە هاوكاریی لقی سلێمانی، سەرپەرشتی كرد و هەڵبژاردەی سلێمانی (100-8) لە دیالە، (81-22) لە هەولێر و (94-33) لە دهۆكی بردەوە و نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان