تەرمی گەشتیارێکی عەرەب لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

03:37 - 2025-08-09
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی گەشتیارێکی عەرەب لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە نزیک پارکی ئازادی دۆزراوەتەوە، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

رائد سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمەکە لە گەڕەکی کانی ئاسکان دۆزراوەتەوە و هی پیاوێکە کە تەمەنی لەسەروو 40 ساڵەوەیە. 

وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو گەشتیارە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستداوە و هیچ ئاسەوارێکی دیکە بەسەر جەستەیەوە نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان