بە تیروپشک ژمارە بە لیست و هاوپەیمانی و کاندیدەکان دەدرێت

10:16 - 2025-08-09
عیراق
47 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عیراق، تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە لیست و هاوپەیمانى و کاندیدە تاکەکان دەکات، سبەینێش ئامێرەکانى دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکان تاقیدەکرێنەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەنجومەنی کۆمیسیاران رەزامەندییان پیشانداوە لەسەر میکانیزمی تیروپشکی پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی و حزبە سیاسییەکان و کاندیدەکان و ئەمڕۆ 9ى ئاب تیروپشکەکە دەکرێت.
عیماد جەمیل، وتیشى، 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 56 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردن تۆمارکراون. هەزار و 200 وێستگە بۆ دەنگدان ئامادەدەکرێن، لەو ژمارەیە هەزار و 79یان بۆ دەنگدانى گشتى و 20 وێستگەش بۆ دەنگدانى تایبەتى و وێستگەیەکیش ڤى ئاى پییە.
هەروەک بڕیارە سبەى 10ى ئاب کۆمیسیۆن لە هەزار و 79 بنکە وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردن، یەکەم دەنگدانى ئەزموونى بکات و ئامێرەکان تاقیبکاتەوە. 
رۆژی 11ی 11ی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

#هەڵبژاردن

بابەتە پەیوەندیدارەکان