لە یادی سی و چوار ساڵەی ئەنفالی دەڤەری بەهدینان و ناوچە کوردنشینەکانی دەشتی نەینەوادا، وێڕای دانەواندنی سەری رێز و نەوازش بۆ قوریانیانی ئەو کارەساتەی کە نزیکەی پێنج هەزار کەس تێیدا بوونە قوربانی و بێسەروشوێن کران و سەدان گوند لەگەڵ زەویدا تەخت کران.
لە نێو ئەو کاولکاری و قوربانیانەی دەڤەری بەهدیناندا چەندین خوێندنگە و مەڵبەند و بنکەی تەندروستی و مزگەوت و کەنیسە روخێنران و سووتێنران، هەزاران موسڵمان وکریستیان و ئێزیدیی کەوتنە بەر پەلامار و گرتن و کۆمەڵکوژکران، بەڵام تاکو ئێستا هەنگاوی پێویست نەنراوە بۆ هێنانەوەی روفاتی قوربانییەکانی ئەودەڤەرە گرنگەی کوردستان.
بۆیە هەر لەم یادە کارەساتبارەدا پێویست و ئەرکی سەرشانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالی و هەموانە، هەوڵەکان چڕتربکرێتەوە بۆ ئاوڕدانەوەی زیاتر و جدیانە لەسەر قەبارەی ئەم کارەسات و تاوانەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووە و کاربکرێت بۆ هێنانەوەی روفاتی شەهیدەکان و قەرەبووی کەسوکاریان بکرێتەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئەم تاوانە بخرێتە نێو ریزی تاوانەکانی تری رژێمی بەعسی رووخاو کە لەناوچەکانی تری کوردستان بەرامبەر بەگەلەکەمان ئەنجامیداوە بۆ ناساندنی وەک جینۆساید تاکو لە ئازار و مەینەتییەکانی کەسوکاری ئەو قوربانیانە لە دەڤەری بەهدینان کەم بکەینەوە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان