ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدانی عیراق، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان كرد.
لە پەیامەكەیدا، ئوسامە نوجەیفی هیوای تەندروستی باش و سەركەوتنی بۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی خواستووە، تەئكیدیشیكردۆتەوە لەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان، بەڕوونی رۆڵ و توانای سەركرایەتی بەڕێزیان نیشاندەدات لە پێناوی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكاندا.
هەروەها ئوسامە نوجەیفی هیواشی خواستووە لە قۆناغی داهاتوودا دەستكەوت و پێشهاتەكان گونجاو بن لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی وڵات و گەل .