قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی: چاكسازی، پرۆسەیەكە پێویستی بە بەردەوامییە، دەستمان داوەتێ لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوكارانم لە حكومەت، هەنگاوی باش نراوە لە سێكتەرە جیاجیاكان و نزیكین لە گەیشتن بە چنینەوەی بەرهەمی ئەو ئەركەی سەرشانمان. «ئەمڕۆ» لەگەڵ ئەم تیمە بەڕێزە باسمان لە چۆنێتی پەرەپێدان و بەجێگەیاندنی چاكسازییەكان كرد، كە لەكۆتاییدا مەبەستمان لێی خزمەتكردنی هاووڵاتیانە لەڕێگەی حوكمڕانییەكی رەشیدەوە.