بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر نۆژەندەكرێتەوە

11:54 - 2022-09-01
کوردستان
974 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە بڵاوكراوەیەكدا ئەوەی خستۆتەڕوو كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، بۆری پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بەدرێژایی 11 كیلۆمەتر نۆژەندەكرێتەوە و بەمزووانەش دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت. لەوبارەیەشەوە ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایگەیاندووە: وەك سەرەتا 2750 مەتری بۆرییەكە لە وێستگەی مارعۆداوە تا ناوشاری هەولێر نۆژەندەكرێتەوە، كە بڕی پارەی تەرخانكراو بۆی پێنج ملیار دینارە و پڕۆژەكەش ئێستا لە تەندەریندایە و بەزوویی دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو كە ئەو رووبەرەی وەك قۆناغی یەكەم نۆژەندەكرێتەوە، لە رابردوودا زۆرترین شكانی بۆرییەكەی تێدابووە.

#هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان