دهۆك، لە كۆتایی ئەمساڵدا زۆربەی رێكخراوە بیانییەكان لە كەمپەكان دەكشێنەوە

12:09 - 2022-09-01
کوردستان
574 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، پیر دەیان بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچەرانی دهۆك رایگەیاند: بەهۆكاری تێكچوونی بارودۆخی دارایی لە وڵاتەكانیان، زۆربەی رێكخراوە بیانییەكان لە كەمپی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگاكەیان دەكشێنەوە.
لەوبارەیەوە، دكتۆر ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆك، لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە بەدڵنیاییەوە بەجێهێشتنی كەمپی ئاوارەكان لەلایەن رێكخراوە بیانییەكانەوە، كاریگەریی لەسەر تەواوی كەرتەكان دەبێت بەتایبەتیش كەرتی تەندروستی.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرێتیی كۆچ و كۆچەرانی دهۆك «20 كەمپی ئاوارەكان لە سنووری دهۆك هەیە».

#دهۆک

بابەتە پەیوەندیدارەکان