״زیاتر لە 200 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لە خوێندن بێبەشبوون״

09:28 - 2022-09-07
جیهان
523 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی یونسكۆ رایگەیاند: زیاتر لە 200 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لە خوێندن بێبەشبوون.
بەپێی ئامارێكی رێكخراوی یونسكۆ كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە «244 ملیۆن منداڵ لە ئاستی جیهاندا هەلی خوێندنیان بۆ نەڕەخساوە و نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە»، رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش داوە «پەروەردە و فێركردن مافی هەموو كەسێكە و پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ رێزگرتن لەو 
مافەی منداڵان».
هەر بەپێی ئامارەكە «لە ساڵی 2000دا ژمارەكە 400 ملیۆن منداڵ بووە، بەڵام لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی كە لە پەروەردە و فێركردندا لەسەر ئاستی جیهان هاتۆتە ئاراوە، ژمارەكە بووە بە نیوە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان