قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نوسیوویەتی: لەبارەی كارەكانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شەقامی بابان)، لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كۆبووینەوە. لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش كۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لە شارە حەیاتەكە ئەنجامدەدەین، رێگاچارەی گونجاو بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژە ستراتیجییەمان لەبەردەستدایە و دەبێت بەزووترین كات كارەكانی ئەم پڕۆژەیە تەواوبكرێت.