سەرۆك كۆمار: گەڕانەوە بۆ دیالۆگ

07:56 - 2022-03-30
عیراق
1040 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە ژان ئەسێلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆكسمبۆرگ.

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و رێگاكانی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەبوارە جیاجیاكاندا، بەگرنگیشەوە باس لە هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عیراق و یەكێتیی ئەوروپا كرا، تاوتوێكردنی دۆخی ئاوارەكان و هاووڵاتیانی عیراق لە دەرەوە، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

سەرۆك كۆمار، جەختیشیكردەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ بە ئامانجی هێنانەدیی ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی لۆكسمبۆرگ، هەڵوێستی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانی لە عیراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دووپاتكردەوە.

#سەرۆك كۆمار

بابەتە پەیوەندیدارەکان