شازادە خزمەتکارەکە

11:48 - 2022-09-11
ژینگە
521 جار خوێندراوەتەوە
شازادە ئەمالیا

بنەماڵەی «فیلیم ئەلکسندەر» ی شاهانەی هۆڵەندا» بەهۆی پاکی ودڵسۆزی و خۆنەویستیان لە ناو گەلەکەیاندا خۆشەویستن و بە رێز و ستایشێکی بەرزەوە باسیان دەکرێت، دوو شازادەیان هەیەو گەورەکەیان خوێندکاری کۆلیژی سیاسەت و ئابوورییە و وێرای پێگە باڵاکەی لەناو کۆمەڵگەدا کەچی ئاسایی لەگەڵ خوێندکارەکانی تر لە بەشی ناوخۆیی دەژی و ژیانێکی زۆر سادە دەباتەسەر، بچووکەکەشیان ناوی شازادە «ئەمالیا» یەو لە چەند مانگی رابردوودا بوو بە 18 ساڵ و بەو بۆنەیەوە بەپێی دەستور وەک نەریتێکی کۆشکی شاهانە لەلایەن حکومەتەوە پاداشتی 1,6 ملیۆن یۆرۆی پێبەخشرا بۆ خۆدامەزراندن وکرێی خانوو و ناوماڵ، کەچی شازادەی بچووک ئامادەنەبوو ئەو پارەیە وەربگرێ و رایگەیاند ئەو شایەنی ئەوە نییە پاداشت بکرێ کاتێک هیچی بۆ گەلەکەی نەکردووە.
شازادە ئەمالیا ئێستا لە قۆناغی ئامادەییە لەشاری لاهای و وەک خوێندکارەکانی تر بە پایسکل دەچێتە خوێندنگە و هەمیشە سادەو ساکارو بەبێ رواڵەتی تایبەتی خۆی دەنوینێ و لەناو خوێندکار و هاوڕێکانیدا خۆشەویست و جێی متمانەیە، ئەو کچە بۆئەوەی ئەرکی خوێندن و پەروەردەی نەخاتەسەر خانەوادەکەی چەند ساڵێکە ئێواران لە کافتریایەک کاری خزمەتگوزاری دەکات و دڵی خۆشە بەوەی پشت بەخۆی دەبەستێ و خەرجییەکانی خۆی پەیدا دەکات، ساڵی داهاتووش دەچێتە زانکۆی ئەمستردام، لەئێستاشەوە رایگەیاندوە جارێ زووە بۆ ئەوەی ببێتە شاژن، بۆیە داوای لە دایکی کردوە لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت و ئەو ئامادە نییە جێی بگرێتەوە.

 سەرچاوە: Stuttgarter Nachrichte

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان