وەزارەتی قاوە و خورما

11:51 - 2022-09-11
ژینگە
791 جار خوێندراوەتەوە

لە دەگمەنترین کابینەی وەزاریدا لەهەموو جیهان لەم رۆژانەدا «جیمس مارابی» سەرۆکی نوێی حکومەتی «بابوا گینیا» ی ئەفریقیای باشور لە کابینیەکەی 33 وەزارەتدا وەزارەتێکی بەناوی وەزارەتی کاروباری قاوە کردۆتەوە و وەزیریكیشی بۆ داناوە، هاوکات وەزارەتێکی دیکەش ناوی وەزارەتی زەیتی خورمایە.
مەبەستی لەو پۆستە تازانە بایەخدانە بە کشتوکاڵ و بەروبوومەکانی بە تایبەتیش پێشتر چاندن و بەرهەمهێنانی قاوە بەشێکی دیاری کەرتی ئابوری بووە و ئێستا سست  بووە، بۆیە بە دانانی ئەو وەزارەتانە دەیانەوێت کەرتی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان ببوژێننەوە، لەو وڵاتە8  ملیۆنییە قاوە سەرچاوەی بژێوی یەک لەسەر سێی خەڵکیەو سەرجەمی 27 ٪ ی کۆی هەناردەی ئەو وڵاتە پێکدێنێت بۆ دەرەوە و زەیتی خورماش 40 ٪ ە .

سەرچاوە: The Guadian

بابەتە پەیوەندیدارەکان