UN : قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی لافاو لە پاكستان 30 ملیار دۆلاری پێویستە

10:02 - 2022-09-13
جیهان
605 جار خوێندراوەتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی لافاو لە پاكستان 30 ملیار دۆلاری پێویستە.
سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، راشیگەیاندووە: زیانەكانی لافاو لە پاكستان یەكجار زۆرە و پێویستە سەرجەم وڵاتان پشتیوانی و هاوكاریی ئەو وڵاتە بكەن بۆ ئەوەی قەرەبووی بەشێكی زۆر لە زیانەكانی بكاتەوە و ناوچە وێرانبووەكان ئاوەدان بكاتەوە.

#رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان