زەنگی نوێی خوێندن لێدرا

10:52 - 2022-09-13
کوردستان
702 جار خوێندراوەتەوە

سلێمانی، جەمال سەرگەتی

هاوشێوەی هەموو ناوچەکانی کوردستان، لە شاری سلێمانی و بەئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایان لە سەعات 8ی بەیانیدا زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە تەوای هەرێمی کوردستاندا ئەو پرۆسەیە دەستی پێکردەوە و لە هەرێمی کوردستانیش زیار لە 1 ملیۆن و 750 هەزار خوێدکار و هەروەها زیاتر لە 150 هەزار مامۆستا بەمامۆستایانی وانەبێژەوە، ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکرد.

لە شاری سلێمانی سیستەمی یەکپۆشی لە قۆناغی بنەڕەتی تاوەکو ئامادەیی جێبەجێکراوە، تەواوی کتێبی وانەکانیش بۆ خوێندکاران دابینکراوە.

 

#ساڵی نوێی خوێندن

بابەتە پەیوەندیدارەکان