یەکەمین فێستیڤاڵی بەرھەمی خۆماڵی لە رانیە بەڕێوەچوو

01:56 - 2022-09-13
ئابووری
522 جار خوێندراوەتەوە

رانیە، جێگر خدر

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونى بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەڕین و هیوا قەرەنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەڕین، یەکەمین فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکان لە پارکى دەروازەى شارى رانیە بەڕێوەچوو.

لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیرى کشتوکاڵ بە گرنگییەوە باسى لە کردنەوەى ئەمجۆرە فێستیڤاڵانە کرد لە پێناوی برەودان بەبەرهەمە خۆماڵییەکان و زیاتر ئاشناکردنیان بەهاووڵاتیان و پشتیوانى دووپاتکردەوە بۆ گرنگیدانى زیاتر بەم کەرتە. 

راشیگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکرێتەوە بەپێدانی قەرزی بچووک و مامناوەند بە جوتیاران. 

لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین بەرهەمى خۆماڵى جوتیارانی سنوورەکە پێشکەشکرابوون و جوتیاران داوایان دەکرد حکومەتى هەرێمى کوردستان باشتر هاوکاریان بێت و ئاوڕیان لێبداتەوە و گرنگى زیاتر بە بەرهەمە ناوخۆییەکان بدرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان