قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیوویەتی:
نیگەرانم كە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەكانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی كورد و توركمان و عەرەبە رەسەنەكان و كریستیانەكانی كەركوك تا كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان. هەروەها گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی خانەقین و دوبز و دوز و دەشتی نەینەوا و شەنگال و كێشەی خوێندنگە كوردییەكان. لە كۆبوونەوەم لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، جەختمكردەوە كە دەبێت چ وەك حكومەتی هەرێم و چ وەك لایەنە سیاسییەكان هەموو پێكەوە هەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم ناوچانە و نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن.