لەمەودوا پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران دواناكەوێت

03:25 - 2022-09-18
کوردستان
653 جار خوێندراوەتەوە

خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی یەكەی 70 و 80 ی پێشمەرگە گەڕایەوە و وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت، لەمەودوا پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران دواناكەوێت.

بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی 2018-2019، تایبەت بەهەردوو  یەكەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانی و پۆلیسی نەوت و غاز.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئەفسەران دەكات و رایدەگەیەنێت، هەنگاوەكانمان بەرەو بەدامەزراوەیكردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووە و بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران رێچكەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناكەوێت.

#پێشمەرگە #وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان