هاووڵاتییەكی لوبنانی خۆڵ و خاشاك لە هاووڵاتیان دەکڕێتەوە

08:08 - 2022-09-20
عیراق
505 جار خوێندراوەتەوە

دیانا ئەحمەد

ساڵی 2019 هاووڵاتییەكی لوبنان لە یەكێك لە قەزاكانی لوبنان كۆمپانیایەكی كردەوە بەمەبەستی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، ئامانجی بەیار لە كردنەوەی ئەم كۆمپانیایە دوو مەبەست بووە، مەبەستی یەكەمی پاكردنەوەی لوبنان لە خۆڵ و خاشاك و ئامانجی دووەمی سوود وەرگرتنی خۆی بوو لە پیشەكە.
بەیار بەعقلینی باس لە ژیانی خۆی دەكات دوای تەواوکردنی خوێندن و وەگرتنی بڕوانامە دەڵێت، پاش تەواوبوونی خوێندن زۆر گەڕام بەدوای كاردا بەڵام كارێكم دەست نەكەوت كە بتوانم بەبڕوانامەكەم كاربكەم، بۆیە ناچار بووم بیر بكەمەوە لە كارێك كە خۆم بەدڵم بێت و سەرپەرشتیاری بم، ئەوەبوو دەستم كرد بەم كارە، سەرەتا بە بچووكی دەستمان پێكرد بەڵام بەرە بەرە كارەكە فراوانتر بوو و كردم بە كۆمپانیا.
ئێستا بەیار بەعقلینی خۆڵ و خاشاك لە هاووڵاتیان دەكڕێتەوە، واتە خۆڵ و خاشاكەكە وەردەگرێت لە هاووڵاتیان و لە بەرامبەر ئەو كارە بڕە پارەیەكیان دەداتێ، بەعقلینی لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی وڵاتەكەی خۆڵ و خاشاك لە هاووڵاتیانی لوبنان دەکڕنەوە بەم جۆرە وڵاتەكەی لە خۆڵ و خاشاك پاك دەكاتەوە و بەیار و كارمەندەكانیشی بەم كارە قازانج دەكەن.

#لوبنان

بابەتە پەیوەندیدارەکان