لە چوار هەرێمی ئۆكرانیا، راپرسی بۆ چوونە پاڵ روسیا دەستیپێكرد و بڕیارە تا 27-9-2022 بەردەوامبێت بۆ ئەو مەبەستەش ملیۆنێک و 500 ھەزار کارتی دەنگدان ئامادەكراون.
ئەو هەرێمانەی ئۆكرانیا كە راپرسی تێدا دەکرێت بریتین لە لۆھانسک و دۆنیتسک و خیرسۆن و زاپۆریژیا كە پێشتر لە لایەن روسیاوە دەستیانبەسەردا گیراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە هەریەك لە وڵاتانی ئۆکرانیا و ئەمریکا و ئەوروپا، ئەو راپرسییە بەکارێکی رووکەشانەی روسیا دەزانن و رەتیدەكەنەوە.