كڕێشی قژ بریتییە لە چینێكی پولەكەیی، كە رێگرە لە هەناسەدانی پێستی سەر و چالاكی سوڕی خوێن و هۆكاری سەرەكی لەدەستدانی زیندووێتی و بریقەداریی قژە.
هۆكارەكانی دروستبوونی كڕێشی قژ زۆرن لەوانەش، هاتنی وەرزی پایز، دابەزینی پلەكانی گەرما، شتنی قژ بەئاوی گەرم و چەند هۆكارێكی دیكە، بۆیە پێویستە بۆ پارێزگاری لە قژمان پەیڕەوی ئەم رێنمایانە بكەین:
- بەكارهێنانی ئەو جۆرە دەرمان و شامپۆیانەی كە دژی كڕێشن.
- دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئەو شامپۆیانەی قژ وشك دەكەنەوە، گرنگە بەپێی جۆری پێست و قژ شامپۆ بەكاربهێنرێت.
- خواردنی خۆراكی تەندروست، یەكێكە لە رێگەچارەكان، بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی ڤیتامین A و كانزایان تێدایە وەك سەوزە، میوە، ماسی.
- بەكارهێنانی چارەسەری سروشتی وەك، گوڵە بەیبون، سركەی سێو، زەیتی چا، گیایی سوبێر، ئاوی لیمۆ.