دیلۆیت داهاتی نەوتی هەرێم بڵاودەكاتەوە

10:26 - 2022-09-24
کوردستان
127 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای دیلۆیت داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، لە ماوەی سێ مانگدا داهاتی نەوت زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دوای وردبینی كۆمپانیای دیلۆیت لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ، تێكڕای نەوتی فڕۆشراو بە بۆری زیاتر لە 37 ملیۆن و 618 هەزار بەرمیل بووە بەنرخی 100 دۆلار و 38 سەنت بۆ یەك بەرمیل بەشێوەی تێکڕایی و کۆی داهاتەكەشی سێ ملیار و 776 ملیۆن دۆلار بووە.
هەروەها فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە نرخی 54 دۆلار و 8 سەنت بە پاڵاوگە ناوخۆییەكان فرۆشراوە بەمەبەستی دابینكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، كە تێكڕای داهاتەكەی 12.8 ملیۆن دۆلار بووە، كۆی بەهای نەوت فرۆشراویش لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار بووە.

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان