وەفدێکی ناوەندی دانیمارکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە

10:31 - 2022-09-24
کوردستان
298 جار خوێندراوەتەوە

 لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی یەکێتی لە دانیمارک و لەسەر راسپاردەی پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی، رۆژی شەممە 2022.9.24  وەفدێکی ناوەندی دانیمارک کە پێکھاتبوون لە هۆشیار جەلال دەربەندی لێپرسراوی ناوەند ۆ شوان ھەولێری لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی ھۆیتاسترۆپ سەردانی تەلاری پەرلەمانی دانیمارکیان کرد و بەدیداری سەرۆکی پەرلەمان و گروپێکی سۆشیال دیموکراتەکان شادبوون.
بەشێکی دیدارەکە تایبەت بوو بەکۆبوونەوە لەگەڵ ھێنریک دام کریستیانسن سەرۆکی پەرلەمانی دانیمارک کە یەکێکە لەسەرکردە باڵاکانی سۆشیال دیموکرات و لە ژیانی سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی ھەبووە لە ناو حکومەتدا و ئێستاش ھەر لەسەر لیستی سۆشیال دیموکراتی دانیمارک سەرۆکی ئەم خولەی پەرلەمانە و یەکێکە لە سیاسەتمەدارە بەتواناکانی دانیمارک.
لەو دیدارەدا چەندین تەوەر باسکران وەک دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سۆشیال دیموکراتی دانیمارک کە لە داھاتوودا کاری لەسەر دەکەین لە زۆربەی ئاستەکاندا.
بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی یەکێتی لە لایەن ھێنریک دام پێشوازی لەو دەستپێشخەرییەی یەکێتی کراو بە ھەنگاوێکی باشی زانی بۆ کارکردن لەسەری لە داھاتوودا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان