ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمی گەلی کوردستانە، ئەو ریفراندۆمەی هەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بەشداریان کرد و لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا دەنگیان دا بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
ریفراندۆم موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە، گەلی کوردستان کردی و بۆ ئایندەی گەلەکەشمان بوو.
ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم، کە سەرپەرشتیکردنی ریفراندۆم لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانمان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ سپێردرا، لە رووداوێکی مێژوویی و دەگمەندا خەڵکی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دەنگیان دا و کوردستانیەتی ئەو ناوچانەیان سەلماندەوە.
لەم رۆژە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم و وەک هەمیشەش دووپاتی دەکەینەوە کە گەلەکەمان لەگەڵ پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە و دەمانەوێ مافە دەستووری و دیموکراسییەکانی خۆمان پیادە بکەین.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
25/9/2022