و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
برسێتی هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بووه بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، به‌ڵام برسێتی خۆی نه كه‌ڵبه‌ی هه‌یه تا گاز بگرێت و نه بوونه‌وه‌رێكیشه كه خۆی بۆ مرۆڤ مات دابێت تا له ناوی ببات، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی هه‌یه، له‌وانه‌ش ململانێی سیاسی، قه‌یرانه ئابوورییه‌كان و دیارده سروشتییه‌كانی وه‌ك وشكه‌ساڵی و لافاوو ئافاتی كشتوكاڵی، ئه‌و هۆكارانه‌ش به‌شێكی ده‌ستكردی مرۆڤه‌و مرۆڤ خۆی تاوانباره تیایاندا، وه‌ك جه‌نگ و ململانێكان و تا راده‌یه‌كیش قه‌یرانه ئابوورییه‌كان، به‌شێكی دیكه‌یان سروشتین، به‌ڵام خراپترین دۆخ ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو هۆكاره ده‌ستكردو سروشتییه‌كه یه‌ك بگرن و قه‌یرانی خۆراك دروست بكه‌ن.
پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی، هۆشداریی دا له باره‌ی قه‌یرانی خۆراك له جیهانداو رایگه‌یاند، تا ئێستا 23 ملیۆن كه‌س كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه له 82 وڵاتی جیهاندا، ئاسایشی خۆراكیان كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسیی گه‌وره‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی بوونه‌ته‌وه بگاته 153 ملیۆن منداڵ، كه ده‌كاته نزیكه نیوه‌ی كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی خۆراكه‌وه رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یان 345 كه‌س ده‌بێت.
هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن
پرۆگرامی خۆراكی جیهانی له راپۆرتی ئه‌م دواییه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه قه‌یرانه‌كه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دان كه پێویسته بچنه قوتابخانه مه‌ترسی زیاتره‌و ئه‌وه‌ش وای كردووه قه‌یرانه‌كه كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه له‌ده‌ستیان چووبوو، قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه‌و له خوێندندا بگه‌نه‌وه ئاستی هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان. له‌به‌ر ئه‌وه قه‌یرانی خۆراك گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندنی منداڵان. رێكخراوه‌كه داوای كرد كار به به‌رنامه‌ی پێشكه‌ش كردنی ژه‌مه خۆراك له خوێندنگه‌كاندا بكرێته‌وه، كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی كۆرۆناوه له زۆربه‌ی وڵاتان راگیرابوو.
به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و گه‌یاندنی ژه‌مه‌خۆراكی قوتابخانه‌كان به زیاتر له 73 منداڵ تێچوونێكی زۆری ده‌وێت و به خه‌مڵاندنی پرۆگرمی خۆراكی جیهانی، ساڵانه نزیكه‌ی پێنج ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت، ته‌واوكه‌ری پلانه‌كه‌ش فراوان كردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌یه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی برسێتی منداڵان ده‌گیرێته‌به‌ر، به جۆرێك به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی منداڵ و دایكان و ته‌نانه‌ت هاوكاری ئه‌و منداڵانه‌ش بگرێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه‌كانن و ناخوێنن، پلانێكی ئاواش پێویستی به وه‌به‌رهێنانی زیاتره له تۆڕه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
سیستمی ژه‌مه خۆراكی خوێندنگه
پرۆگرامی خۆراكی جیهانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان برسێتی به‌رۆكی به 250 ملیۆن منداڵ گرتووه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش زیاتره له‌وانه‌ی له قوتابخانه‌كاندان و به‌رنامه‌ی ژه‌مه خواردنی قوتابخانه ده‌یانگرێته‌وه، كێشه‌كه ئه‌وانه‌ن كه ژه‌مه خۆراكی قوتابخانه نایانگرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌رنامه‌ی ژه‌مه خۆراكی قوتابخانه یه‌كێكه له باشترین و كاریگه‌رترین به‌رنامه‌كانی پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه گرنگییه‌كه‌ی به ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه منداڵه‌كانی له برسێتی ده‌پارێزێت، به‌ڵكو به‌ره‌نجامی په‌روه‌رده‌و فێركردنیش باشتر ده‌كات له رێگه‌ی دابین كردنی سیستمێكی خۆراكی باشه‌وه، له هه‌مان كاتدا یارمه‌تی ئابووری ناوخۆیی ده‌دات و هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌گه‌ڵ به گشتی دروست ده‌كات.
به‌شێكی زۆری قه‌یرانی خۆراك و بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، په‌یوه‌ندی به وشكه‌ساڵییه‌وه هه‌یه، رێكخراوی ئۆكسفام، كه رێكخراوێكی ناحكومییه رایگه‌یاند، شه‌پۆله‌كانی وشكه‌ساڵی و لافاوی زۆر‌و دیارده‌ی بیابانبوون، هۆكاری ته‌شه‌نه كردنی برسێتین و وایان كردووه برسێتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان زیاد بكات و ببێته دوو هێنده، هه‌ڵبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و دیارده سروشتیانه‌یان تێدا زۆر بووه. ئه‌و رێكخراوه داوای له وڵاتانی پیشه‌سازی كرد، تا ده‌توانن دیارده‌ی ده‌رهاویشتنی ئه‌و غازانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه ده‌بنه هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و هه‌وڵیش بده‌ن كار بۆ باشتر كردنی سیستمی پیشه‌سازییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بكه‌ن.
10 وڵات له خراپترین دۆخدان
ئۆكسفام له دوا راپۆرتی خۆیدا ده‌ڵێ: برسێتی توند له 10 وڵات‌دا به رێژه‌ی 123% زیادی كردووه، ئه‌وانه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی دیارده سروشتییه‌كانی كه‌ش و هه‌وادان و كاره‌ساته سروشتییه‌كان زۆرترین زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ش بریتین له سۆماڵ، هایتی، جیبۆتی، كینیا، نه‌یجه‌ر، ئه‌فغانستان، گواتیمالا، مه‌ده‌گه‌سكار، بۆركینافاسۆ و زیمبابۆی.
راپۆرته‌كه‌ی ئۆكسفام باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نیا له‌و 10 وڵاته‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری قورسی كه‌ش و هه‌واوه، 48 ملیۆن كه‌س ئاسایشی خۆراكیان نییه‌و توانای خۆژیاندنیان نییه‌و پێویستیان به یارمه‌تی به‌په‌له هه‌یه تا له برسان نه‌مرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و ژماره‌یه‌ش ئێستا 18 ملیۆنیان نزیكن له مه‌ترسی برسێتی كوشنده‌وه.
راسته كه ململانێی سیاسی و قه‌یرانه ئابوورییه‌كان له پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتییه‌وه‌ن، به‌ڵام دیارده‌ی كه‌ش و هه‌واو كاره‌ساته سروشتییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین و كه‌ش و هه‌وای سه‌ر زه‌وی رۆژ به رۆژ سه‌ختتر دبێت بۆ ژیان، به‌مه‌ش هه‌ردوو هۆكاره‌كه یه‌ك ده‌گرن كاره‌ساتی برسێتی هێنده‌ی دیكه له‌سه‌ر شانی گه‌لانی هه‌ژار قورس ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه ناتوانن به‌ره‌نگاری برسێتی و هه‌ر كاره‌ساتێك كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه ببنه‌وه.
وشكه‌ساڵی یه‌ك ملیۆن كه‌سی ئاواره كردووه
ئۆكسفام له راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا باسی سۆماڵی كردووه، كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی رووبه‌ڕووی خراپترین جۆری وشكه‌ساڵی بۆته‌وه‌و تا ئێستا یه‌ك ملیۆن كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌و هه‌ڵاتوون، به‌و هیوایه‌ی له شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م دنیایه پاروویه‌ك نانیان ده‌ست بكه‌وێت، خراپیی بارودۆخه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه سۆماڵ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین توانای هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه.
له گواتیمالا، به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی به رێژه‌ی 80% كه‌می كردووه، زیانی گه‌وره‌شی له كێڵگه‌كانی قاوه داوه، له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه.
وڵاتانی پیشه‌سازی به‌رپرسیارن
سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان وڵاتانی به توانا‌و وڵاتانی بێ ده‌ره‌تان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان، ئۆكسفام ده‌ڵێ: بێباكی هه‌ندێك وڵات له ئاست قه‌یرانه‌كان و بێتوانایی هه‌ندێكی دیكه‌یان، باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نایه‌كسانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان. جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی پیشه‌سازی، به تایبه‌ت وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، به‌رپرسیاریی ده‌رهاویشتنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و پیسبوونی ژینگه به رێژه‌ی سێ له‌سه‌ر چوار له ئه‌ستۆی ئه‌وانه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و 10 وڵاته‌ی مه‌ترسییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه به رێژه‌ی 0.13% به‌شدارن له پیسكردنی ژینگه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ هاوكاری ئه‌و وڵاتانه رێگه‌ی گونجاو هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر وڵاتانی پیشه‌سازی و ده‌وڵه‌مه‌ند له قه‌رزه‌كانی خۆیان خۆش بن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وانیش ده‌وتانن له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و پێشتر خۆیان بۆ كاره‌ساتی له‌و جۆره ئاماده بكه‌ن.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط