راپۆرتی/ جه‌مال سه‌رگه‌تی
شاری سلێمانی به كاره ده‌ستیه‌كان ناوبانگی هه‌یه، ساڵانی رابردوو چه‌ندین پیشه‌ی ده‌ستی هه‌بوون، پێداویستیه‌كانی ئەو سەردەمەی هاووڵاتیانی دابین کردووە، دوكانی وه‌ستا ئه‌بوبه‌كری پێڵاو دروو له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ناوبانگی باشی هه‌یه، ساڵانی رابردوو به‌تایبه‌ت ساڵانی په‌نجاكان تا‌كو ساڵی 2003 خزمه‌تێكی زۆری به هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كردووه، له‌ناو دوكانه‌كه‌ی وه‌ستا ئه‌بوبه‌كر چه‌ندین ئامێر و كه‌لوپه‌لی دروستكردنی پێڵاو هه‌ن، ئێستاش بەپێی خواستی هاووڵاتیان هەرچەند کەمبۆتەوە، پێڵاو دروست دەكه‌ن.
له ساڵانی حه‌فتاكاندا تاوه‌كو ساڵی 2008 یش چه‌ندین دوكانی پێڵاو دروستكردنی هه‌بووه له شاری سلێمانی، كه ژماره‌یان زیاتر له 60 دوكان بووه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها دوكانه‌كه‌ی وه‌ستا ئه‌بوبه‌كر وه‌ك تاقانه‌یه‌ك له شاری سلێمانی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی هاورده‌كردنی پێڵاو له وڵاتانه‌وه، كارگه و دووكانه‌كه‌ی وه‌ستا ئه‌بوبه‌كر پێڵاو دروست ناكات ته‌نها پێڵاو بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دروست ده‌كات كه به‌تایبه‌ت ده‌یانه‌وێت پێڵاوی خۆماڵی دروست بكه‌ن و له‌پێی بكه‌ن.
بەشێکە لە یادەوەرییەکانی سلێمانی
ئارام ئه‌بوبه‌كر، كوڕه بچووكی وه‌ستا ئه‌بوبه‌كرە، ماوه‌ی 22 ساڵه له دوكانه‌كه‌ی باوكی كاری دروستكردن و چاككردنی پێڵاو ده‌كات، وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی باوكی دوكانه‌كه‌ی وه‌ك خۆی هێشتۆته‌وه به‌رده‌وام بووه له كاره‌كه‌ی و بۆ ئاینده‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره ده‌ستیه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و لەناو نەچێت.
ئارام ئه‌بوبه‌كر دەڵێت: ماوه‌ی 22 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م زۆر دڵخۆشم، له‌دوای باوكم بەردەوامیم بە كاری پێڵاو دروستکردن داوە و به‌رده‌وامیش ده‌بم ، چونكه ئه‌م كاره‌ده‌ستیه بەشێکە لە یادەوەرییەکانی سلێمانی، نامه‌وێت له‌ناو بچێت.
وتیشی، باوكم له‌ساڵی 1952 له‌م دوكانه ده‌ستی كردووه به دروست كردن و چاك كردنی پێڵاو، باوكیشم له باپیرمه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه ،منیش ئێستا به‌رده‌وامم، كاره‌كه تاوه‌كو ساڵی 2003 زۆر باش بوو ، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر پێڵاو دروست ده‌كرا، به‌جۆرێك رۆژانه زیاتر له 20 جووت پێڵاو دروست ده‌كرا، به‌ڵام له دوای ساڵی 2003 و پرۆسه‌ی ئازاد كردنی عێراق كاره‌كه نه‌ما ئه‌ویش به‌هۆی رێژه‌یه‌كی زۆر هاورده‌كردنی پێڵاو له وڵاتان وای كرد خواست له‌سه‌ر پێڵاوی خۆماڵی نه‌مێنێت.
زیاتر له 60 دوكانی دروستكردنی پێڵاو هه‌بوو
ئه‌وه‌شی وت، ساڵانی حه‌فتاكان تاوه‌كو ساڵی 2008 زیاتر له 60 دوكانی دروستكردنی پێڵاو هه‌بوو له شاری سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وانیش سه‌رجه‌میان دوكانه‌كانیان داخست ته‌نها دوكانه‌كه‌ی ئێمه ماوه‌ته‌وه له شاره‌كه‌دا، له ساڵانی رابردوودا، باوکم پێڵاوی منداڵ و ژنان و پیاوان گه‌نجانیشی دروستده‌كرد به كوالێتی زۆر باش، به‌ڵام ئێستا ته‌نها پێڵاو بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دروستده‌كه‌ین یان به‌جۆرێك بۆیان چاك ده‌كه‌ین بتوانن به ئاسانی كه‌سه خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان به‌رێگادا بڕۆن، به‌تایبه‌ت تر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قاچیان كورته یاخود قاچیان ته‌خته.
وه‌ستا ئارام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ساڵانی رابردوو له وه‌رزی زستان پێڵاومان دروست ده‌كرد و له وه‌رزی هاوینیشدا كڵاش مان دروست ده‌كرد، خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بوو، هه‌روه‌ها به ماده و پێداویستی زۆر باش ئه‌و پێڵاو و كڵاشانه‌مان دروستده‌كرد، خواست لەسەر دروستکردنی پێڵاو جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه له‌نێوان ساڵانی رابردوو له‌گه‌ڵ ئێستادا، چونکە ساڵانی رابردوو ئه‌و رێژه زۆره‌ی پێڵاو وه‌ك ئێستا له‌ناو بازاردا نه‌بوو، هه‌روه‌ها نرخی ئه‌و پێڵاوانه‌ی هاورده ده‌كرا گرانبوو، خه‌ڵكی پێڵاوی خۆماڵی زیاتر به‌كار ده‌هێنا ، ئێستاش هێنانی ئه‌و رێژه زۆره‌ی پێڵاو كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی دروستكردووه و كاری ده‌ستی خۆمانی لاواز کردووە له كاتێكدا پێڵاوی خۆماڵی زۆر باشترن له‌و پێڵاوانه‌ی ئێستا هاورده ده‌كرێن.
هاووڵاتیانیش پاڵپشتی كاره ده‌ستیه‌كان ناكه‌ن
ئه‌و وه‌ستایه ئه‌وه‌شی وت، حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیشه ده‌ستییه‌كان هەر بۆیە وردە وردە لەناو دەچن، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانیش پاڵپشتی كاره ده‌ستیه‌كان ناكه‌ن خواستیان بۆ كاره‌ده‌ستیه‌كانی وڵاتانه و به‌رهه‌می پیشه‌كانی خۆمان به‌كارناهێنن.
وه‌ستا ئارام ده‌ڵێت تا‌كه وه‌سیه‌تی باوكیشم هەر ئه‌وه‌بوو، ئه‌م دوكانه بپارێزین و كار بكه‌ین تیایدا تاوه‌كو پیشه‌كه له‌ناو نه‌چێت منیش به‌رده‌وام ده‌بم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاووڵاتیان له ناوچه‌كانی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراق و شاره‌كانی تری كوردستان سه‌ردانی من ده‌كه‌ن و پێڵاویان بۆ دروست ده‌كه‌م یان چاكی ده‌كه‌م.
لەناو دوکانەکەی وەستا ئەبوبەکری پێڵاو دروو نووسینێک سەرنجت رادەکێشێت «زیاتر له 40 ساڵه خه‌ریكی دروستكردنی پێڵاوم، ته‌نها یه‌ك كه‌س پێڵاوی نمره 50ی له پێ ده‌كرد».
لەو سەردەمەدا پیاوێک کە خەڵکی موسڵ بووە، لە موسڵ-ەوە گەیشتۆتە سلێمانی بۆ دوکانەکەی (ئەبوبەکری پێڵاو دروو) تاکو پێڵاو بۆ پێیە گەورەکانی دروست بکات.