راگەیەندراوی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆ

01:06 - 2022-09-28
کوردستان
371 جار خوێندراوەتەوە

بەنیگەرانییەکی زۆرەوە، ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بۆ سەر  چەند ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە قوربانی و بریندار هەیە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بڵاوکردۆتەوە و ژمارەیەک خێزانیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. 
ئەم پەلامارانە بە پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانین بۆ سەر ئارامی و ئاسایش و سەروەری خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان، هەروەک جەختدەکەینەوە، کە نابێ خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێ بۆ دروستکردنی نائارامی لەسەر وڵاتانی دراوسێ. 
داوا لە حکومەتی فیدرالی عیراق دەکەین رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم پەلامارانە کە وڵاتانی دراوسێ دەیکەنەسەر خاکی عیراق. 
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای شیفاش بۆ برینداران دەخوازین، هیوادارین ئەو خێزانانەشی ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان. 

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
28/9/2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان