رێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان هەمواردەكرێتەوە

قوباد تاڵەبانی: كرێكاری بیانی شوێنگرەوەی كرێكاری ناوخۆیی نابێت

08:56 - 2022-09-29
کوردستان
701 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد لەبارەی هەمواركردنەوە و رێكخستنەوەی رێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند: نابێت دەستی كاری بیانی شوێنگرەوەی دەستی كاری ناوخۆیی بێت و بۆ رەخساندنی هەلی كار ئەولەویەت بە كرێكاری ناوخۆیی بدرێت.
لە كۆبوونەوەیەكدا، كە دوێنێ بەڕێوەچوو و وەزیری پلاندانان و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و نوێنەری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی چۆنێتی هەمواركردنەوەی رێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی و رێكخستنەوەی كاركردنی كرێكاری بیانی لە كەرتی تایبەتدا كە ئامانج لێی رەخساندنی هەلی كاری زیاترە بۆ كرێكاری ناوخۆیی و لەگەڵ ئەوەشدا بوونی كرێكاری بیانی رێكبخرێتەوە بەشێوەیەكی یاسایی.
قوباد تاڵەبانی، جەختیكردەوە لە هەمواری رێنماییەكەدا ئەولەویەت دەدرێت بە دەستی كاری ناوخۆیی و خاوەن كارەكان تەنها لەكاتی نەبوونی كرێكاری ناوخۆیی دەتوانن كرێكاری بیانی دابمەزرێنێت.
لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنێتی پاراستنی مافی كرێكاری بیانی و پاراستنی هەموو تایبەتمەندییەكانیان كرا بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان.

# قوباد تاڵە‌بانی #كرێكاری بیانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان