ئه‌كته‌ری میسری ئیلهام شاهین ده‌ڵێت: پاش مردنم ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌م ده‌به‌خشم، له هه‌مانكاتیشدا داوای له حكومه‌تی میسر كرد به زووترین كات بانكێك بكرێته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و به‌خشینی به‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی تاكو له مردن رزگار بكرێن.
ئیلهام شاهین هه‌ر له‌باره‌ی به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی خۆیه‌وه، له ئینستاگرامی خۆی، ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: من لێره‌دا به ره‌سمی ده‌ڵێم پاش مردنم هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامه ساغه‌كانی جه‌سته‌م ده‌به‌خشم به كه‌سانی نه‌خۆش تاكو چاره‌سه‌ر بكرێن و له مردن رزگاریان بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م دونیایه تا سه‌ر بۆ هیچ مرۆڤێك نییه و هیچیش له تۆ كه‌م نابێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌كو من دوای مردنت ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت ببه‌خشیت، چونكه جه‌سته‌ت پاش مردنت بۆ گۆڕ ده‌بێت و كرم ده‌یخوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و بیبه‌خشیت ئه‌وه تۆ چاكه‌یه‌كی نه‌بڕاوه بۆ خۆت ده‌كه‌یت و دوعای خێرت بۆ ده‌كرێت. داواكاریشم له حكومه‌تی میسر به زووترین كات بانكی پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له میسر بكاته‌وه.
دیانا ئه‌حمه‌د